
سه‌رباری ئه‌وه‌ی لاهوور جه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌ی دووێنێی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه باڵه‌كه‌ی خۆی تێدابهشداربوون بڕیاریدا،كاره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ههڵبسپێردرێت فڕاكسیۆنی یه‌كێتیش بایه‌كۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكات، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فڕاكسیۆنی یه‌كێتی پابه‌ند نه‌بوون به‌بڕیاره‌كه‌وه.
ئێسته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و فڕاكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستانن ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ لاهوور جه‌نگی كه هیچ ئه‌رزشێك بۆ بڕیاره‌كه‌ی دانانێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی به چركه‌ی وت، پافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی و شاڵاوی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ڕه‌فعه‌ت عه‌بدڵڵا، باڵه‌كانیان ڕازی نه‌بوون به بڕیاره‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی پشتیوانی ڕێواز فایه‌ق و فڕاكسیۆنی یه‌كێتی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وامبێت و نابێت كێشه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، ڕێواز فایه‌ق وتویه‌تی ئاماده‌نیم پابه‌ندی بڕیاری لاهوور جه‌نگی ببم به‌ته‌نیا ده‌بێت بڕیاره‌كه بڕیاری هه‌موو یه‌كێتی بێت نه‌ك ته‌نها باڵ و گروپ و شه‌خس ئه‌گینا پێوه‌ی پابه‌ند نابم.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی له ئاستێكدایه ته‌نانه‌ت ئێستا له 120 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی كه‌متر له 80 كه‌سیان به‌شداری دوواین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییان كردووه، له‌و 80 كه‌سه‌ش نیوه‌یان بۆ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی لاهوور جه‌نگی له‌لایه‌ن ماڵی مام جه‌لال و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ نێردراونه‌ته ناو كۆبونه‌وه‌كه.