
كورد ده‌بێت كارتی گوشاری خۆی به‌كار بێنێت له به‌رانبه‌ر به‌غدا و شه‌رم نه‌كات له گوتنی ڕاستییه‌كان، مافه‌كانی خۆی به بوێری داوا بكات.
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست ڕایگه‌یاندووه:”كۆمه‌ڵێك كارتی گوشارمان به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌ك یه‌كخستنی ناوماڵی كورد كه عێراق ئه‌مڕۆ په‌رته‌وازه‌یی كورد ده‌بینێت، سوودی لێ وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌نداوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌و بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕێت، با ئێمه‌ش ئاوی به‌نداوه‌كانی لێ بگرینه‌وه تا ناچار ده‌بێت به پێدانی هه‌قی خۆمان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:”گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كان جگه له‌وه‌ی گوشار بۆ سه‌ر به‌غدایه، قازانجی بۆ كاره‌بای كوردستان هه‌یه و ڕێژه‌ی به‌هه‌مهێنانی كاره‌با زیاد ده‌كات، خاڵێكی تر به‌كارهێنانی ئه‌نجامی ریفراندۆم كه ڕیفراندۆم وه‌ك خۆی ماوه و ئاماده‌یه، ده‌توانرێ به‌كار بهێنرێت له به‌رانبه‌ر ناچاركردنی به‌غدا به پێدانی شایسته دارایی و مافه‌كانی كوردستان.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات:”پێم وایه كورد كێشه‌ی نییه له‌گه‌ڵ عێراق، به‌ڵكو عێراقه كێشه بۆ كورد دروست ده‌كات، چونكه كورد خاوه‌ن میله‌تی خۆیه‌تی له‌سه‌ر خاكی خۆیه‌تی، به‌ڵام به‌زۆر به‌عێراقه‌وه لكێنراوه، بۆیه به‌درێژایی مێژوو ئه‌وان هاتوونه‌ته سه‌ر خاكی كورد و داگیریان كردووه و سته‌میان له كورد كردووه، له دروستكردنی عێراقیش پرسێك به كورد نه‌كراوه، بۆیه تا كورد بڕیار بدات له‌گه‌ڵ عێراق بێت، ئه‌و كێشانه دووباره ده‌بنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌یانه‌وێ كورد
هاووڵاتیی پله دوو بێت و نایانه‌وێ كورد هیچی به‌ده‌ست بێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له خاكی خۆی.
وتوشییه‌تی:” ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌سره و زاخۆ و هه‌ورامان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بێت و عه‌ره‌ب فه‌رمانڕه‌وا بێت نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كورد، بابه‌تی نه‌وتی هه‌رێم بیانوو و پاساون، ئه‌گه‌رنا هه‌موو كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كورد كۆتایی نایه‌ت و ئاماده نین ئه‌وه‌ی كورد ده‌یه‌وێ بۆی بكه‌ن.