نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌پرسێكی باڵای گۆڕان یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕێكه‌وتنی ژێربه‌ژێر بۆ فرۆشتنی خاكی كوردستان

به‌پرسێكی باڵای گۆڕان یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕێكه‌وتنی ژێربه‌ژێر بۆ فرۆشتنی خاكی كوردستان

نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیاند: “کێشەی ناوچە كوردستانییەكان ئاڵۆزتر بووە و سوپای عێراق كە بە حسیابی خۆیان بۆ راوەدوونانی گرووپە تیرۆریستییەکان ھاتوونەتە ناوچەکە، ترس و دڵەڕاوێکییان بۆ هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە دروست کردووە.

نەیشاردەوە كە ئەگەر یەكێتی ئاگاداری هاتنی سوپای عێراق بووبێت بۆ ناوچەكە، ئەوا “دەبێ هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق هەبووبێت،دواجار ئەگەر ئەو ھێزە بە چاوساغیی یەکێتی لە ناوچەكە بڵاوەیان پێ کرابێت، پی ناچێت خاڵی ھاوبەشیان ھەبێت، چونکە ئێستا ئەو ھێزە پێشڕەوی کردووە بۆ ھەندێک شوێنی دیکە.

سەركردەكەی گۆڕان پێیوایە، ئەگەر ھێزەکانی سوپای عێراق ”لەژێر سەفقەیەكی گوماناوی لەشکرکێشییان کردبێت، بیگومان ھەڵەیەکی گەورەیە و جارێکی دیکە ڕووبەڕووی ماڵوێرانییەکی دیکە دەبینەوە، چونکە ڕێککەوتن بۆ ھاتنی سوپای عێراق زیان بە گەلی کورد دەگەیەنێت، ھەرچەندە ڕێککەوتنەکانی دیکە پەڵەیەکی ناشرینەز
سەركردەكەی گۆڕان دووپاتی كردەوە، “ڕێككەوتنی تاكەكەسی، دەچێتە چوارچێوەی خیانەتەوە، بۆیە ھەر لایەنێکی سیاسی ڕێککەوتنی ژیربەژێر بکات، زیان بە گەلی کورد دەگەیەنێت، ئەگەر ئەو ھێزە یەکێتی بێت یان ھەر ھێزێکی دیکە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *