
ڕەخنە لەو بانگەشەی لامەركەزییە دەگرێت كە ماوەیەكە لەنێو سلێمانییەوە لەلایەن چەند كەس و گرووپێكەوە دەكرێت و بە ”بۆچوونێكی منداڵانە“ وەسفی دەكات.
عومەر شێخ مووس ئهندامی دامهزرێنهری یهكێتی نیشتیمانی كوردستان دهڵێ،: بە بۆچوونی من، لامەرکەزی بۆچوونێکی منداڵانەیە و شتێکی باش نییە، ئەوەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا وەك فیدرالیەت بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دانرەوە، ئەوە لە جێگەی خۆیەتی.
ههروهها دهڵێ، ئەگەر بە ڕێکوپێکی جێبەجێ بکرێت، پێویستی بەو بۆچوونە منداڵانەیە نییە کە دەڵێن پێویستە سلێمانی لامەرکەزیی تەواوی ھەبێت، ئەوە شتێکی گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە لەناو دەزگاکانی دەسەڵات لەناو حکوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی کوردستان، ڕیفۆرم و گۆڕانکاریی پێویست بکرێت.
ھەروەھا بەشێوەیەکی بەرچاو ئیش بکەن، تاوەكوو بتوانن حزبەکانی دیکە بەلای خۆیاندا ڕابکێشن، بۆ ئەوەی قورسایی تەواویان ھەبێت، جەماوەریش ڕێزێکی زۆر لە سیاسەتی ھەرێمی كوردستان بگرێت. من تکا لە ھەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەم کەمێک بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن، ئەوەندە خەڵکی بە شتی لابەلا و بێ ماناوە مەشغوڵ نەکەن، چونکە گەلی کورد گرفتی ئێجگار زۆری ھەیە، پێویستە ئیتر ھاوکاریی یەکتری بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن.