نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بخوێنه‌وه‌

به‌په‌له‌: ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بخوێنه‌وه‌

بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕان ڕای دەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر یاسای چاكسازی كرا و بنەمای چوونی گۆڕانیش بۆ ناو حكوومەت چاكسازیی بووە لەگەڵ پارتی.

دلێر عەبدولقادر ڕێكخەری ژووی ڕۆژنامەوانی گۆڕان گوتی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر مووچە و دۆخی هەرێمی كوردستان كرا و تیمی بزووتنەوەی گۆڕانیش لە حكوومەت بەشدار بوون.

باسی لەوەش كرد، ئێمە گفتوگۆمان كرد لەسەر بنەمای یاسای چاكسازی و یەكسانی لە مووچە باس كران، چونكە ئێمە بەپێی ڕێككەوتنێك لەگەڵ پارتی لەسەر بنەمای چاكسازی لە حكوومەتین.

ڕوونی كردەوە، ئێمە دەمانەوێت گلەیی خەڵك نەمێنێت و دۆخی ژیانی هاووڵاتییان باش بكرێت، ئەمەیش ئامانجی ئێمەیە بۆیە ڕاپۆرتێك لەلایەن ژوورەكان بۆ هەموو كایەكانی ژیان ئامادە دەكرێت.

پێشتر جڤاتی گشتی و باژێڕوانەكانی گۆڕان كۆبوونەوە و چەند بڕیار و راسپاردەكەیان ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كرد.

لە ماوەی رابردوو رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان کۆ بوویەوە، لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان یاسای چاکسازی حکوومەتی هەرێم تاوتوێ کرا.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *