نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ده‌یان ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر هێڵبوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بۆ شكاندنی تیرۆر

ده‌یان ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر هێڵبوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بۆ شكاندنی تیرۆر

فەرماندەیەكی پێشمەرگە ڕای دەگەنێت كە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی لە شەڕی دژ بە داعش ڕۆڵێكی گرینگ بوو و وڵاتانی زلهێز پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی هەبووە.

بابەكر زێباری، فەرماندەی پێشمەرگە، ڕاگەیاند: ” ئەوكاتەی تیرۆرستانی داعش هێرشیان دەكرد، دەبوایە نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی ئەوسای عێراق ڕێگە بدات هێزی پێشمەرگە داخلی مووسڵ بێت، بەڵام مالیكی قەبووڵی نەكرد، سەرۆك بارزانی دەیوست مووسڵ نەكەوێت.

ڕوونی كردەوە: “لە دوای داگیركردنی مووسڵ، سەرۆك بارزانی چووە سحێلا و لەوێ‌ بارەگای دانا و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی دەکرد و نزیكەی 80 دەوڵەتی هاوپەیمان كە ئەمریكا سەركردایەتی دەكردن.

ڕاشی گەیاند: “وڵاتان پێیان وابوو شەڕی داعش، شەڕی شیعە و سوننەیە، بەڵام كە هاتن بۆ كوردستان، سەرۆك بارزانی بە وڵاتانی گوت ئەوە شەڕی شیعە و سوننە نییە، ئەوە شەڕی دژی تیرۆرە و ئەوان كورد و عەرەب و مەسیحی و موسڵمان و توركمان هەموو كەسێك دەكوژن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *