نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ڕێواس فایه‌ق هۆشداری به‌ سۆران عومه‌ر ده‌دات

به‌په‌له‌: ڕێواس فایه‌ق هۆشداری به‌ سۆران عومه‌ر ده‌دات

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دژایەتیی خۆی بۆ داواكارییەكەی پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دەربڕی و رای گەیاند كە ناكرێت لە پەرلەمانی كوردستان قەبووڵیان بێت، قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند:” قەوارەی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، بەرهەمی ماندووبوونی ئەو دایكانەیە كە گەنجیی خۆیان بەخشی لەپێناو بەخێوكردنی منداڵە بێنازەكانیان.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:” بەرهەمی ئەو دایكانەیە كە منداڵەكانیان لەبەردەمیان هەڵگیرا و شەهیدكران، قەوارەی هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستووریی باوەڕپێهێندراوە لە ئاستی عێراق و ناوچەكە و نێودەوڵەتی كە هەرێمێكی فیدرالین.

وتوشیه‌تی:” قەوارەی هەرێمی كوردستان قسەیەكە نابێت لە پەرلەمانی كوردستان قەبووڵمان بێت، چونكە ناكۆكە لەگەڵ ئەو بڕیارەی بۆ جێگیركردنی فیدرالیەت وەكوو بنەما دراوە و هەرێمی كوردستان قەوارەكەی دیفاكتۆ بووە و لە دوای ٢٠٠٣ش بووە بە هەرێمێكی دەستووری كە لەسەر هەموو كەسێك پێویستە ڕێز لەم هەرێمە دەستوورییە بگرێت“.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *