نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئێران ده‌مامكی ڤایرۆساوی ده‌خاته‌ بازاڕی سلێمانی

ئێران ده‌مامكی ڤایرۆساوی ده‌خاته‌ بازاڕی سلێمانی

بەپێی زانیارییەكان دەمامكێكی ئێرانی هاتووەتە بازاڕی سلێمانی كە دەگوترێت لەبری پاراستن، خۆی هەڵگری ڤایرۆسە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش رای دەگەیەنێت كە بەدواداچوونی بۆ دەكەن.

سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ،راگەیاند، كۆمەڵێك كارگەی زۆری دروستكردنی دەمامك لە سلێمانی و هەولێر و بەغدایش كراونەتەوە، بۆیە كۆنتڕۆڵكردنی كوالێتی ئەو دەمامكانە لە دەسەڵاتی بەرپرسانی تەندروستیدایە.

لە بارەی دەمامكە ئێرانییەكەوە گوتی، هیچمان لەبارەیەوە نەزانیوە، بۆیە سبەی سێشەم بەدواداچوونی بۆ دەكەین بزانین چ كێشەیەكی هەیە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی، دەمامك و دەستكێشی بێ كوالێتی لە بازاڕەكاندا بڵاوبووەتەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *