نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / چەند چوارینەیەك پێشكەشە بە فەرهاد سەنگاوی

چەند چوارینەیەك پێشكەشە بە فەرهاد سەنگاوی

ئوستاز فەرهاد سەنگاوی
دەمێكە دیار نەماوی
خێرە لە چوار پێنج ساڵدا
لە (قاز) بوویتە مراوی!

بۆچی وا ئەنەڕێنی؟
وەختە قوڕگت بدڕێنی
رەحمێ بە فتقت بكە
نەوەك بۆ كورد نەمێنی!

بە خۆ و بە تەپلەی سەرت
بە عەقڵی تەنگەبەرت
كەی مۆدەی ماوە دەنگ و
هاوار و نەڕە زەڕت؟!

بیستم كاتێ لە شاخ بوویت
وەكوو ئێستا رەشناخ بوویت
ترسنۆكترین كوڕی
مەنتیقەی قەرەداخ بوویت

لە سەد قسە كە ئەیكەی
نەوەو نۆی درۆ دەكەی
گەر راستیت، هێواش بدوێ
ئیتر بۆ هاوار ئەكەی؟!

هەر بەڕاستی پێت وایە؟
كورد وا بێ مستەوایە
بە شیعری تۆ سەرسام بێت
یان بەو نەڕە و سەدایە؟

هەر بەراستی پێت وایە
لەم سەردەم و دونیایە
گەندەڵییەكانت نازانرێ و
خەڵك لێت بێ ئاگایە!

بیرتە سەدەی رابردوو
چەند بەخت یاوەرت بوو؟
لای دادگای سلێمانی
ئەرزێكت بەنسیب بوو

بیرتە عەرەبانچییان
دەستگێڕ و دوكانداران
لەپێناو ئەرزێك بۆ تۆ
چۆن ژیانیان لێ تێكدان؟!

بیرتە هەر هەموو گوتیان:
شوێنمان چۆڵ ناكەین بۆتان
تۆش شۆفڵێكت هێنا و
هەمووت رووخاند بەسەریان؟!

بیرتە لە جەرگەی بازاڕ
بەرامبەر ملیۆن دۆلار
پارچە زەویەكەت فرۆشت
بوویتە دەوڵەمەندی شار

بیرتە كە بوویتە گۆڕان
یەكێتیت لە خۆت تۆران
چۆن لە ترسی ئیمتیاز
ساڵێك خۆت هەڵنەسووڕان!

بیرتە چوویتە لای شاسوار
جا كەوتیە هاوار هاوار
لە دژی ریفراندۆم و
سەربەخۆخوازانی شار

كاك فەرهادی دەنگ دلێر
بۆ دوژمنی كورد نەوێر
كە كوردستانیان فرۆشت
بۆ نەتنەڕاند وەكوو شێر؟!

كاتێ كەركووك فرۆشرا
خۆت كرد بە چ كونێكدا؟
خۆ قورگت نەنووسابوو
كە خورماتوو سووتێنرا

كە لە دیموكرات درا
شەڕڤان لە ئەزمەر كوژرا
بۆ هێند قارەمان نەبوویت
هیچ دەنگێكت نەبیسترا؟

دڵسۆزی شەڕڤانانیت؟!
خۆت بە دڵسۆز ئەزانیت؟!
فەرموو بڕۆ بۆ قەندیل
گەر هێندە قارەمانیت

شەش حەوت ملیۆن وەرئەگری
ناو بەناویش ئەغەزری
حەق وایە بەو معاشەت
نانێ بۆ فەقیر بكڕی

بەپەلە

بەدران حەبیب: هەڵبژاردنی گشتی مەکەن و 100 کەس بەڕێککەوتن بکەنە پەرلەمانتار

بەدران حەبیب نوسەری گەورەی کورد دەڵێ:ئەم هەڵبژاردنە گشتییەی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان، دیار نییە ئەم گەلە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *