
كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری به‌ناو كورد له به‌غدا به‌رده‌وام لێدوان و قسه‌كانیان دژی حكوومه‌تی هه‌رێمه و داوا له به‌غدا ده‌كه‌ن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت و هێز دژی هه‌رێم جووڵه پێ بكات..
حه‌سه‌ن شێخانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی لای ئێمه نامۆییه كه‌سانێك به ده‌نگی كورد بوونه‌ته په‌رله‌مانتار له به‌غدا، ده‌بێت داكۆكی كاربن له مافه‌كانی گه‌لی كورد، به‌ڵام ته‌نها ئیشیان بووه به ڕه‌خنه گرتن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاكو ئێسته ئه‌و پهرلهمانتارانهم نه‌بینیووه سه‌ردانێكی شاری كه‌ركووك بكه‌ن و داكۆكی له مافه‌كانی كوردانی ناوچه دابڕیندراوهكان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌وانه ڕۆڵی خه‌راپ ده‌بینن وایان كردووه، زیاتر ڕۆڵێكی خیانه‌تكارانه ببینن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌سه‌ڵات دارانی به‌غدا فشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێت داكۆكی كارێكی ڕهسهنبن بۆ گه‌لی كورد نه‌ك چاودێری ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدابن به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا.
ڕوونى كرده‌وه، “ئه‌و په‌رله‌مانتارانه یاریه‌كی زۆر ناشرین و ململانه‌یه‌كی زۆر قیزه‌ون، ده‌كه‌ن كه‌وا ده‌یانه‌وێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه ببڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دژی حكوومه‌تی هه‌رێم خۆپێشاندان بكه‌ن، ده‌بوو ئه‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و دیموكراسیانه ململانێ خۆیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و حزب، نه‌وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه قوربانی بۆ حه‌زی حزبایه‌تی و كورسییه‌كه‌ی خۆیان.”
ئاماژه‌ی كرد، پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركێكی ئاینی و نیشتیمانییه، وه‌فایه بۆ خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی خوێنیان له‌پێناویدا ڕژاند هه‌زاران گوندی له‌پێناودا وێران بووه، ئێسته خه‌ڵكانێك زۆر ڕۆڵێكی خه‌راپ ده‌گێڕن له به‌غدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به سوود وه‌رگرتن له لێدوانه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه سه‌قفی داواكارییه‌كانی به‌رانبه‌ر كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه، به به‌غدا ده‌ڵێن هێز بگه‌ڕێننه‌وه بۆ كوردستان بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، ئه‌وه سوپڕایزه له زمانی په‌رله‌مانتارێكی كورده‌وه بوترێت.