
ئەمڕۆ سێشەممە 2026\9\22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا کرد، کە لە هەرسێ سێناتۆر (نیکۆل دۆرانتۆن، سەرۆکی کۆمیتەی دۆستایەتیی فەڕەنسا – عێراق، رێمی فێرۆ و ئۆلیڤیێ بیتز، ئەندامانی کۆمیتەکە پێکهاتبوو).لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا ئاڵوگۆڕ کرا.شاندەکە ئاماژەیان بە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان دا و دووپاتیان کردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی فەڕەنسایە.سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکوومەت و گەلی فەڕەنسا دەربڕی.پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە