
ئەمڕۆ سێشەممە 9/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ئۆلفکە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی ، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.
کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی دۆخیی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە