
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئێران رێگرە لە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و داهاتی نەوتی وڵاتەكەش 60%ی كەمیكردووە.
عەلی زەیدی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز رایگەیاندووە، ئێران رێگەی نەداوە كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی عیراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ئامانجی ئێران لەو هەنگاوە بەرزكردنەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان، وەك خۆی دەڵێت، بەهۆی جەنگەوە عیراق %60ی داهاتی مانگانەی نەوتەكەی لەدەستداوە.
زەیدی ئاشكراشیكردووە، گروپە چەكدارەكان دەست بە رادەستكردنی چەكەكانیان دەكەن و پرۆسەكە تا 30ی حوزەیرانی 2027 كۆتایی دێت.
روونیشیكردووەتەوە، قۆناغی یەكەمی كۆنترۆڵكردنی چەك لە مەودایەك كە 90 رۆژ دەخایەنێت دەستپێدەكات و تێیدا ئەو گروپانە هیچ هێرشێك ناكەن و روبەڕوی هێرشی ئەمریكاش نابنەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە