
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه هاتوه كه واشنتن خۆی له كۆتوبه‌ند و باڵاده‌ستیی لۆبی زایۆنیستی ڕزگار بكات، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی به “مار” وه‌سفكرد كه دۆناڵد تڕه‌مپ و ئیداره‌ی ئه‌مریكای بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه و په‌لكێشی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران كردون.
عه‌باس عێراقچی رایگه‌یاند، لۆبی ئیسرائیلی له واشنتن چیتر سڵ له ئاشكراكردنی ئاستی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا ناكات، به جۆرێك هه‌وڵ ده‌دات باج و تێچوی سه‌رجه‌م سه‌ركێشی و هێرشه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا بخاته ئه‌ستۆی سوپا و گه‌لی ئه‌مریكا.
عێراقچی ئاماژه‌ی به ڕه‌فتاری دوڕوانه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ كرد و ئاشكرایكرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به زمانی عیبری لاف و گه‌زافی ئه‌وه لێده‌دات كه توانیویه‌تی ئیداره‌ی ئه‌مریكا فریوبدات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌لئه‌بیب په‌لكێشی جه‌نگیان بكات، هاوكات شانازی به هه‌زاران كاتژمێر ده‌ركه‌وتنی له ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات كه بۆ كۆنترۆڵكردنی بیروڕای گشتی ئه‌و وڵاته به‌كاریهێناوه، به‌ڵام كاتێك به زمانی ئینگلیزی ده‌دوێت، ده‌ستده‌كات به ستایشكردنی سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
عه‌باس عێراقچی باسی له‌وه‌شكرد، “كاتی ئه‌وه هاتوه ئه‌مریكا سه‌روه‌ریی بڕیاری خۆی وه‌ربگرێته‌وه و له چنگی لۆبیی ئیسرائیلی ڕزگاری بێت؛ نه‌ته‌نیاهو وه‌ك مارێك وایه كه به فێڵ و ته‌ڵه‌كه ده‌یه‌وێت به خوێنی سه‌ربازانی ئه‌مریكی ئامانجه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا بپێكێت، و ئیداره‌ی تره‌مپی خستوه‌ته ناو داوی ململانێیه‌كی بێسوده‌وه”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە