نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی کوردستان.
کونسوڵی گشتیی ڕووسیا، سوپاسی پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی. هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد و پیرۆزبایی و دەستخۆشی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەشی لە سەرۆکی حکومەت کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *