
بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاڤا میدیا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کارمەندانی ئاڤا دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم .
لە ماوەی دوو ساڵی تەمەنیدا، ئاڤا میدیا ، توانیویەتی سەرکەوتووانە و بە شێوەیەکی پیشەییانە، ئەرک و پەیامی خۆی ئەنجام بدات و دەنگ و خواستی هاووڵاتییان بگەیەنێت.
هیوای پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ئاڤا میدیا دەخوازم لە پێناو داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و هوشیارکرنەوەی هاووڵاتییان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە