نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / د. هێمن هەورامی: چیدی بیانووگرتن بۆ کارانەکردنی پەرلەمان پاساو هەڵناگرێت

د. هێمن هەورامی: چیدی بیانووگرتن بۆ کارانەکردنی پەرلەمان پاساو هەڵناگرێت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە سەرجەم پرسە سیاسییەکان لەگەڵ لایەنەکاندا یەکلایی کراونەتەوە و لەم قۆناغەدا هیچ بیانوویەک بۆ پەکخستنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان نەماوەتەوە.
لە پەیامێکی فەرمیدا، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، دوای تێپەڕبوونی 20 مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئازامدانی دەیان کۆبوونەوە لەنێوان شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرۆسەی سیاسی پێناوەتە قۆناغێکی بەرهەمدارەوە.
هەورامی ئاشکراشی کرد کە بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی سیاسی لە 18ی ئایاری 2025دا، سەرجەم پرسیار و خاڵە ناکۆکەکانی پەیوەست بە:

  • شەراکەتی ڕاستەقینە
  • سازانی سیاسی
  • بەڕێوەبردنی هاوبەش
    بەڕوونی و بڕیار لەسەردراوی یەکلایی کراونەتەوە.
    لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە و ماوەی درێژی دانوستانەکان ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک بەردەوام بێت لە هێنانەوەی بیانوو، بەڵکو پێویستە دەستبەجێ هەنگاو بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بنرێت.

بەپەلە

سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *