
🔴 “سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، فەرمانێكی فەرمی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی 682 ئەفسەری سەربە وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەركرد.”
🔴 “بەپێی فەرمانەكە كە بە ژمارە (1905) بە واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەرچووە، تێدا هاتووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (142) لە 28ی حوزەیرانی 2026 و لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا بە بەرزكردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانەی كە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە.”
🔴 “پرۆسەی پلەبەرزكردنەوەكە لە زنجیرە (1) بە ناوی (عەقید/ عومەر فارووق عەبدولعەزیز محەمەد) دەست پێ دەكات، بە زنجیرە (682) بە ناوی (مولازم/ كەیوان عومەر عارف عەلی) كۆتایی دێت”
🔴 “بڕیارەكە پاڵپشت بە مادەی (10) لە یاسای ڕاژە و خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی فیدراڵی ژمارە (18)ی ساڵی 2011ی بەركار لە هەرێمی كوردستان دراوە، كە لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆیە و گوزارشت لە خشتەی (9ی كانوونی دووەمی 2025) دەكات.”
🔴 “بڕیار دراوە بە جێگیركردنی سووڕانەوەی خزمەت (تدویر) بۆ ژمارەیەك لەو ئەفسەرانەی كە ناویان لە زنجیرە تایبەتەكاندا هاتووە بۆ پلەی داهاتوویان.”
🔴 “ئەم بڕیارە لە ڕێكەوتی دەرچوونیەوە (2ی تەمووزی 2026) جێبەجێ دەكرێت، وێنەیەكی فەرمیشی بۆ سەرجەم لایەنە پێوەندیدارەكان، لەوانە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووری نێردراوە”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە