نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری سوپای عێراق کرد.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری سوپای عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسالاری عێراق، کورتەیەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵە بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و بە تایبەتی نەهێشتن و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکان و بەئامانجگرتنیان.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوپاس و پێزانینی خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەدواداچوونی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و دڵنیاییدانی بۆ پاراستن ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەموو پشتیوانییەکی لەمبارەیەوە نیشاندا و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگیی و هاریکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و ئاڵنگارییە ئەمنی و سەربازییەکان کردەوە.

بەپەلە

بەپەلە.. زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر عەبدولەتیف سەلەفی پێکهێنا

وردەکاری زیاتر لە کۆمێنتە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و ئەکادیمی، جەخت لەسەر پاراستنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *