سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم کرد و گوتی، هەرێمی کوردستان، شانازی بە پێگەی خوشک و برا کلدانەکان و گشت کریستیانانی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نونا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بۆ دەخوازین.
هەرێمی کوردستان، شانازی بە پێگەی خوشک و برا کلدانەکان و گشت کریستیانانی کوردستان دەکات و جەخت لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕمان بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە