نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی تووشبووانی تالاسیمیا بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران.

ئەم کاروانە نوێیەی وەزارەتی تەندروستی لە 28 هاوڵاتی پێکهاتووە کە بریتین لە نەخۆشانی تالاسیمیا، بەخشەران و هاوەڵەکانیان. پڕۆسەکە دوای تەواوکردنی سەرجەم پشکنینە پزیشکییەکان و ڕێکارە زانستییەکان جێبەجێ کراوە، کە تێیدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی خەرجییەکانی گەشت، مانەوە، پشکنین و نەشتەرگەرییەکانی لە ئەستۆ گرتووە.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد کە ئەم پڕۆژەیە بە بودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و ئامانج لێی ناردنی 140 تووشبووی تالاسیمیایە بۆ ئەو نەخۆشخانە نێودەوڵەتییانەی کە خاوەنی متمانەی جیهانیی (JCI)ـین. ئەم بودجەیە هەم ئەو نەخۆشانە دەگرێتەوە کە بەخشەریان هەیە و هەم ئەوانەشی کە کێشەی نەبوونی بەخشەریان هەیە.

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای گەیاندنی پەیامی پاڵپشتیی مەسرور بارانی بۆ نەخۆشەکان، دەستخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ ئەم پڕۆژە مرۆڤدۆستانەیە. ڕاشیگەیاند کە تا ئێستا 220 هاوڵاتی بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە کراون و ژمارەیەکیشیان دوای چاکبوونەوە و مانەوەی زیاتر لە 100 ڕۆژ گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.

جێی ئاماژەیە، وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕەوانەکردنی کاروانی شەشەمی تووشبووان و هاوەڵەکانیان دەستپێکردووە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەوانیش بە هەمان مەبەست ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *