
له راگهیهندراوهكهی مهكتهبی سیاسی یهكێتیدا، كه رۆژی 22ی 6ی 2020 بڵاوكراوهتهوه، هاتووه: “بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت کە شادەماری ئابووری ھەرێم و عێراقە و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە”.
مەکتەبی سیاسیی داواش دەکات لە شاندی حکومەتی ھەرێم کە بەنیازن سهردانی بهغدا بكهن، پێداگری لەسەر مافە رەوا و دەستووری و یاساییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بكهن.
ھەروەھا داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکات ھەنگاوی جددی و بەرجەستە بنێن بۆ چاکسازیی لەھەموو جومگەکانی داھات و خەرجییەکانی ھەرێمدا و لەم قۆناغە چاکسازی تەنھا مووچەی مووچەخۆران نەگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم دامودەزگای ئابووری و وەبەرھێنان و کۆمپانیا نەوتییەکان و داھاتەکانی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان بگرێتەوە و دەستەبەری شەفافیەت لەسەرجەم داھات و خەرجییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان بکات.