نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز: بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین

مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز: بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین

مەسرور بارزانی لە وتەیەکدا، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان و نەورۆزی لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان کرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20ـی 3ـی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری جەژنی نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوە چوو.

سەرۆکی حکوومەت لە وتەیەکدا، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان و نەورۆزی لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان کرد و گوتی: “جەژنی رەمەزان و نەورۆز لە ڕابەر و سەرکردەی گەورەمان جەنابی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و جەژنتان پیرۆز بێت.” 

مەسرور بارزانی لە درێژەی گوتەکەیدا، ئاماژەی بەوە دا کە “خەڵکی کوردستان بە درێژایی مێژوو بەرانبەر بە زاڵم و ستەمکار وەستاون و هیچ کاتێک خۆیان نەچەماندووە و ئێستاش ئومێدمان وایە لە ژێر سێبەر بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی، گەلی سەربەرزی کوردستان، هەر سەردەکەوێت و بەرانبەر بە هەموو ستەمکارێک دەوەستێت.” 

سەرۆکی حکومەت گوتیشی: “ئومێد دەکەین ئاسۆی گەلەکەمان لە ژێر سەرکردایەتیی سەرۆک بارزانی و بە هێز و بازووی پێشمەرگە قارەمانەکان و خۆڕاگری گەلەکەمان پڕشنگدارتر و رووناکتر بێت.”

لە کۆتاییدا سەرۆکی حکەومەت، سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستانی کرد و گوتی “زۆر زۆر سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان دەکەین بە تایبەت لەم کاتەدا کە دەبینین شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەماندا هەیە، ئێمە بە هەموو توانایەکمانەوە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو شەڕ و ئاژاوەیەک بپارێزین و بەدوور بگرین، دڵنیاشم بە پشتیوانیی خوای گەورە بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین.” 

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *