
زیاتر لە کۆمێنت بخوێنەرەوە
بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی ڕووداوەکان، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن و لە ڕووماڵکردنی شوێنی ڕووداوەکان خۆیان بپارێزن، چونکە دەبێتە هۆکاری گردبونەوەی هاوڵاتیان و دروست بونی جەنجاڵی و ڕێگر دەبن لە بەردەم کاری تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداو.
هەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن پابەند نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٦ ی ئازاری ٢٠٢٦
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە