
ئەمڕۆ یەکشەممە 15/2/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئوسامە ئیبراهیم نەففاع، باڵوێزی هەنگاریا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وزە و کولتوور و خوێندنی باڵادا.
باڵوێزی هەنگاریا، سڵاو و ڕێزی سەرۆکوەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی هەنگاریای کرد وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا دووپات کردەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە