یادكردنه‌وه‌ی بۆنه نیشتیمانیه‌كان قووتابیان فێر ده‌كات كه به‌رگریكردن له‌ووڵات ئه‌ركێكی پیرۆزه
پ. د. ادریس محمد طاهر هه‌ركی – سه‌رۆكی زانكۆ
له رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2004 كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان, له یه‌ك كاتدا له دوو كرده‌وه‌ی تیرۆرستی خۆكوژی جیادا, هه‌ردوو هۆڵی لقی دووی (پ.د.ك) و مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕێكخستنی هه‌ولێری (ی.ن.ك) كرایه ئامانج, كه به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و كادیر و هاوڵاتی شه‌هید و بریندار بوون. به‌مه‌ش تیرۆرستان په‌له‌یه‌كی تری ره‌شیان خسته سه‌ر مێژووی ره‌شی خۆیان .
له‌م رۆژه‌دا , له زانكۆماندا كۆده‌بینه‌وه بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانیی ئه‌و كاره‌ساته ئه‌وان چرای رووناكی ڕێگای ئازادی ئێمه‌ن , ئێمه به‌ڵێنمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه یادوه‌رییان به‌زیندووی بهێڵینه‌وه, پابه‌ندیش ده‌بین به بنیاتنانی داهاتوویه‌ك كه به‌ها به‌رزه‌كانیان به‌رجه‌سته بكات ,
زۆرن ئه‌و رووداوه مێژوویانه‌ی گه‌ڵه‌كانمان كه پێویسته یادییان بكرێته‌وه , له هه‌موو بۆنه و یاده نیشتیمانییه‌كان پێویسته زانكۆ به‌شدار بێت و ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ زیندووكرنه‌وه‌یان , ئه‌ویش بۆ یادكردنه‌وه‌ی قاره‌مانییه‌تی شه‌هیدان و ڕۆحی پاكیان كه به‌شدارن له شكۆمه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ماندا, بۆ چاندنی به‌هاكانی شانازی و شه‌ره ف و دڵسۆزی بۆنیشتمان له‌ناو گه‌نجان و فێرخوازان . له‌م یادانه به تیشك خستنه سه‌ر قوربانیدانی شه‌هیدان له پێناو پێشكه‌وتن و پاراستنی نیشتیمان هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی به نیشتیمان و شانازیكردن به ناسنامه‌كه‌ی له لایه‌ن قوتابیان به‌هێز ده‌كات و هۆكاره بۆ ئاشناكردنی قوتابیان و خوێندكاران به مێژووی نیشتیمانه‌كه‌یان به هه‌موو ڕه‌هه‌نده كاره‌ساتبار و شه‌ڕانگێزه‌كانییه‌وه,گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو , و هه‌ستی شانازیی به خۆیان و به هێما كولتووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه و ناسنامه‌كه‌یان ده‌پارێزن و ئاشناده‌بن به‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌ست هاتوون, به‌مه‌ش پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامیان به‌و میراته مسۆگه‌ر ده‌كات . ئه‌و یادانه یه‌كڕیزی نێوان سه‌ركردایه‌تی و گه‌ل و دامه‌زراوه‌كان به‌هێزتر ده‌كات و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان هه‌ست به قه‌درزانی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت ده‌كات به‌رامبه‌ر قوربانیدانی ئازیزانیان. هه‌روه‌ها بۆ فێركردنی خوێندكاران و قوتابیان به به‌هاكانی ڵێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له نێوان پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی كوردستان گرنگن . و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خه‌باتی كورد هه‌میشه له پێناو ئازادی و دادپه‌روه‌ری بووه نه‌ك دژی گه‌ڵانی دیكه . فێرخواز فێر ده‌كات كه به‌رگریكردن له‌نیشتیمان و كاركردن بۆ خۆشگوزه‌رانی ئه‌ركێكی پیرۆزه و پێویستی به كاری خۆبه‌خشی هه‌یه , دامه‌زراوه‌كانی زانكۆ كۆلیژ و په‌یمانگاكان ده‌توانن به زۆر شێوه به سازدانی بۆنه جۆراو جۆره‌كانی وه‌ك ڕاگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی و پێشكه‌شكردنی ووتار و پێشانگای وێنه‌ی تایبه‌ت و پیشاندانی فیلمی دوكۆمێنتاری و ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی تایبه‌ت به‌رووداو و رۆژه‌كه ئه‌م یادانه بكه‌نه‌وه.
له رووداوه مێژوویه‌كان فێربووین كه دوژمنانی گه‌ڵی كوردستان جیاوازی ناكه‌ن له نێوان ئایدۆلۆجیا جیاوازه‌كان و پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان بۆیه له كۆتایی دا , با ئه‌م یاده بكه‌ینه هه‌وێنی یه‌ك هه‌لوێستی و یه‌ك گووتار و یه‌كگرتن له‌و رۆژگاره‌ی ئیمڕۆی گه‌لی كوردستان و به‌تایبه‌تی رۆژئاوای كوردستان كه پێویستی زیاترمان به یه‌كگرتن هه‌یه بۆ به‌رخۆدان و پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و تا به‌ده‌ستهێنانی گشت مافه ره‌واكانی گه‌ڵه‌كه‌مان له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە