نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی بەشدار لە هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ئی پسوولە) کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەت بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی بەشدار لە هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ئی پسوولە) کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەت بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی بەشدار لە هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ئی پسوولە) کۆ بووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی 2ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی عه‌لاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەرانی ژمارەیەک لە بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بەشدارن لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە باشترکردنی سیستەمی بانکی و پەرەپێدانی کارکردن و هاوئاهەنگی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکیی ناوەندیی عێراق و ئەو بانکانەدا کرا کە لە هەردوو پڕۆژەکەدا بەشدارن.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی و تیمەکەی کرد بۆ کارئاسانی و هاریکاریی و هاوئاهەنگیی باشیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی لە بواری پێشخستنی سیستەمی بانکیدا.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی کرد بە ئامانجی کاراترکردنی و باشترکردنئ سیستەمی بانکی لە عێراقدا.

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، وێڕای ستایشکردنی دیدگای سەرۆکی حکوومەت لە بواری چاکسازی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئامادەیی هەموو هاوکاریی و هاوئاهەنگییەکی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی سەردانی پارێزگای دهۆکی كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *