گۆڕانی دیجیتاڵی بنچینەی داهاتووی هەرێمی کوردستان…
داهاتووی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە گۆڕانی دیجیتاڵ و نوێکردنەوەی سیستەمەکان بە گشتی. پێشخستنی سیستەمی دیجیتاڵی پارەدان، حکومەتی ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزاری گشتی، رۆتین و گەندەڵی کەمدەکاتەوە و خێرایی مامەلە کارگێری و داراییەکان زیاد دەکات.
ئەم گۆڕانکاریانە بنچینەیەکی بەهێزن بۆ پێشکەوتنی ئابووری بەهێز، پێشخستنی تەکنەلۆجیا و متمانەی خەڵک و داهاتوویەکی سەقامگیر و پێشکەوتوو بۆ هەرێمی کوردستان. ئەم گۆڕانکاریانە لە هەر وڵاتێکدا، بە تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان، کاریگەریەکی گەورە لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و کۆمەڵگا دروست دەکات.
پلان و ستراتیژی دوورمەودای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی جەنابی رێزدار مەسرور بارزانی، بە شێوەیەکی کارا و کاریگەر جێبەجێ و ئەنجامدراون. هەنگاوەکانی حکومەت بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێم بەردەوام بەرەوپێش دەچن، ئەم گۆرانکاریانەش ئاسانکاری دروست دەکەن بۆ بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بە جیهانی دەرەوە، بە تایبەتی لە هێنانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ ناو هەرێم.
ئی-پسوولە یەکێکە لە نموونە پێشکەوتووەکانی ئەم گۆرانکاریە گرنگانە کە چەندین رەهەندی پێشکەوتنی تیایدا بەرجەستە دەکات، ئەم جۆرە سیستەمانە کوردستان نزیک دەکەنەوە لە ستانداردە جیهانیەکان، بێگومان سوودەکانی ئەم سیستەمە زۆرن بە تایبەتی ئاسانکاری دەکات بۆ ژیانی رۆژانەی خەلکی کوردستان،کاتێک پارەدان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بێت، متمانەی خەلک بە دامەزراوەکانی دەولەت زیاتر دەکات وە هۆکارێکی گرنگیشە لە پەیرەوکردنی شەفافیەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی.
حکومەتی ئەلیکترۆنی و هاوڕێی تەکنەلۆجیا بنچینەیەکی سەرەکیین بۆ گەشەپێدانی خزمەتگوزاریە سەردەمییەکان. پێویستە هەموومان متمانەمان بە خۆمان هەبێت کە ئێمە هیچ کەمتر نین لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان، چونکە متمانە بەخۆبوون و ئیرادە، هۆکارە کاریگەرەکانن بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییە بنچینەییەکان.
کۆڤان عمر
٩/٢/٢٠٢٦
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە