
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمیندارییەتی كۆمكاری عەرەبی كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و كابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ كرا.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری شوبات، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی دیدارەكانیدا لە لووتكەی جیهانیی حكوومەتەكان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی كۆبووەوە.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ كرا.
هەروەها گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ كرا . دووپات لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەركردنی كیشەكان بەشێوەیەكی ئاشتییانە و ڕێزگرتن لە مافەكانی گەلی كورد و پێكهاتەكانی تری سووریا كرایەوە. لەم ڕووەوە ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی، ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە