
بەپەلە.. میدیای فەرمیی سووریا رایگەیاند: ئەحمەد شەرع و سەرۆک مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد و تاوتوێی رێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدەیان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، شەرع “جەختی لە پەرۆشیی دەوڵەتی سووریا بۆ مافە نەتەوەیی، سیاسی و مەدەنییەکانی کورد کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە هەموو سووریاییەکان لەبەردەم یاسادا یەکسانن و خاوەن مافی وەک یەکن.”
میدیای فەرمیی سووریا دەشڵێت: سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی بۆ رێککەوتنی گشتگیر لە نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە دەربڕی و جەختی لە پێویستی جێبەجێکردنی کردەوە بە شێوەیەک کە یەکپارچەیی و سەقامگیری سووریا بپارێزێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە