نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سامی ئۆشانە: سەرۆک بارزانی هەموو پێکهاتەکانی سووریای لە کۆمەڵکوژی پاراست

سامی ئۆشانە: سەرۆک بارزانی هەموو پێکهاتەکانی سووریای لە کۆمەڵکوژی پاراست

سامی ئۆشانە، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵە دیپلۆماسی و پەیامە ئاشتییەکانی سەرۆک مەسعوود بارزانی ڕێگرییان لە کارەساتی گەورەی مرۆیی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان گرت. ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرۆک بارزانی تەنیا پارێزگاری لە کورد نەکرد، بەڵکو بووە هۆکاری پاراستنی کریستیان، ئێزدی و عەرەبەکان لە مەترسیی کۆمەڵکوژی.

ئۆشانە جەختی کردەوە کە دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک بارزانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی (بەتایبەت دیداری لەگەڵ پاپا) بوونە هۆی دروستبوونی لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان. هەروەها دەستخۆشی لە ڕۆڵی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی و پاڵپشتی دیپلۆماسی بۆ خەڵکی گەمارۆدراوی ناوچەکە، کە ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *