
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، دۆخی سووریا دوای رووخانی بەشار ئەسەد بەرەو “ئاڕاستەیەکی ئەرێنی” دەڕوات. ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوودا ببێتە خاوەنی مافی تەواوی هاووڵاتیبوون، بێ ئەوەی لەژێر هەژموونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا بێت.
لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ بەرنامەی “ئۆن زە ریکۆرد” کە لە ژمارەیەک دەزگای میدیایی نێودەوڵەتی پەخش دەکرێ، پاڵپشتیی ئەنقەرەی بۆ حکومەتی کاتیی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع دووپاتکردەوە.
فیدان ئاماژەی بەوە کرد، لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە هاوئاهەنگییەکی خێرا لەنێوان تورکیا، ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپادا دروستبووە بۆ دیاریکردنی چوارچێوەیەکی روون بۆ هەر حکومەتێک کە لە دیمەشق دەسەڵات دەگرێتە دەست.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە