
ناوەڕۆكی پێوەندییەكە:
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ناوەڕۆکی پێوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆکی وڵاتەکە و سەرۆك بارزانی بڵاو کردەوە، تێیدا دووپات لە پاراستنی مافە نیشتمانی و سیاسییەکانی کورد کراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەمڕۆ سێشەم 20ی کانوونی دووەمی 2026، ئەحمەد شەرع پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئەنجام داوە و تێیدا گۆڕانكارییەكان و دۆخی ناوچەکە و ڕێگەکانی بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایشیان تاوتوێ کردووە.
لەو پێوەندییەدا، سەرۆکی سووریا دووپاتی کردووەتەوە کە تەواوی مافەکانی کورد پارێزراون، بە مافە نیشتمانی و سیاسی و مەدەنییەکانیشەوە.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی، پشتیوانیی خۆی بۆ ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” دەربڕیوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگی و ڕاوێژی هاوبەش بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندیی هەموواندا بێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە