نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئیلهام عەلییێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبونەوە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئیلهام عەلییێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبونەوە

وردەکاری کۆبونەوەکە لە کۆمێنتە

مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە داڤۆس، ڕایگەیاند:”لە چوارچێوەی بەشداریکردنمان لە کۆڕبەندی ئابووی داڤۆس، لەگەڵ بەڕێز ئیلهام عەلییێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبووینەوە و هاوڕابووین لە سەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ، بەتایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
سەرۆک عەلییێڤ ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەردوو گەلی ئازەربایجان و کوردستان کرد و بانگهێشتی باکۆی کردین و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەولێر دەربڕی.
خواستی هەرێمی کوردستانمان بۆ پتەوکردنی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئازەربایجان دووپات کردەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *