
لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێشهاتە نوێیەکانی سوریا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی بەدەستنەگەیشتوە، بەڵام ئەو بەگومانە و پرسیاری زۆری لەبارەی ڕێککەوتنەکە هەیە.
لیندسی گراهام وتویەتی ڕێککەوتنێکی لەو جۆرە گومان دروستدەکات کە ئایا تەنها تورکیا بەشداربووە لە بابەتەکەدا یاخود وڵاتانی دیکەی ناوچەییش ئامادەییان هەبووە؟
سیناتۆرەکە پرسیارێکی دیکەی کوردە و دەڵێت ئایا تورکیا و هێزەکانی هیچ بەشدارییەکیان لەم شەڕانەدا کردوە کە کرانە سەر خاکی کوردان؟
یەکێکی دیکە لە پرسیارەکانی گراهام ئەوەیە کە ئایا ئەم ڕێککەوتنە تا چەند دەتوانێت سنور بۆ تورکیا و سەربازانی دابنێت لە سوریا و ناوچەکە داهاتوویان چۆن دەبێت؟
لەبارەی ئیسرائیلەوە سیناتۆرەکە وتویەتی، ئایا پێش دانوستان لەسەر ئەم رێککەوتنە هیچ پەیوەندییەک یان هەماهەنگییەک لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە و بەشداریی چی بووە، ئەگەر هەبووبێت؟
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە