نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بارودۆخی گشتیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بارودۆخی گشتیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 17/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام، لەگەڵ تۆم باراک، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵوزی ئەمەریکا لە تورکیا کۆبووەوە.

لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا و جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *