نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکگرتوو یەکێتی و نەوەی نوێ بێ هیوا دەکات

یەکگرتوو یەکێتی و نەوەی نوێ بێ هیوا دەکات

لەبەرانبەر نزیكبوونەوەی یەكێتی و نەوەی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومەت و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان،د. صلاح الدین بابكر وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند : هەموو نزیكبوونەوەیەكی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بە باش دەزانین، نزیكبوونەوەی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ باشە و بڕیاری خۆیانە و رێز لە بڕیارەكەیان دەگرین و ئومێد دەكەین ببێتە مایەی كاراكردنی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێ ی حكومەت .
ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەر لەسەرەتاوە بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونمان داوە و ئەو بڕیارە هەتا ئێستاش بەردەوامە.

وتەبێژی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
17/1/2026

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *