نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناوەڕۆکی یەکەم کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە

ناوەڕۆکی یەکەم کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە

ەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بەپێویستی دەزانێت، حکومەتی فیدراڵ هەردوو مووچەی مانگی 11 و 12ـی 2025 و مووچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی 2023 و 2024 خەرج بکات کە بێ هیچ بیانوو و هۆکارێکی یاسایی و دەستووریی نەیناردوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی نوێی ئەنجامدا، چەند تەوەرێكی پەیوەست بە دۆخی دارایی و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی نوێدا تاوتوێ كران.

 ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی پوختەی دۆخی دارایی ساڵی 2025 و بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی 2026 كرا، هاوكات کارکردن بۆ خەرجکردنی مووچە دواکەوتووەکان و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایيی حکومەتی فیدراڵەوە، تاوتوێ کرا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە حکومەتی فیدراڵ هەردوو مووچەی مانگی 11 و 12ـی 2025 و مووچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی 2023 و 2024 خەرج بکات کە بێ هیچ بیانوو و هۆکارێکی یاسایی و دەستووریی نەیناردوون، چونکە مووچە مافی یاسایی و شایستەی مووچەخۆرانی کوردستان و حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان دەستبەرداریان نابێت، هەروەک دادگای باڵای فیدراڵیش جەختی لێ کردەوە پێویستە بابەتی مووچە تێکەڵی ناکۆکییەکان نەکرێت، بە تایبەتیش کە هەرێمی کوردستان سەرکەوتووانە، ڕێكکەوتنامەی سێقۆڵی هەناردەی نەوتی جێبەجێکردووە و ڕۆژانە بە تێکڕایی 220 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ کراوە و لە بازاڕی جیهانیی فرۆشراوە و داهاتەکەی بە کاش لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، وەک داهاتی کۆتایی تۆمارکراوە، ئەمە سەرەڕای ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتیەکانی هەرێمی کوردستان و ڕەوانەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بەڵام سەڕەڕای هەموو ئەمانەش، وەزارەتی دارایی فیدراڵ، هیچ پارەیەکی لە تەرخانکراوەکانی کوردستان بۆ خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنان لە یاسای بودجەی عێراق خەرج نەکردووە، هەرچەندە تەرخانی داراییش هەبووە.


ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە بۆ ساڵی دارایی داهاتوو، دەبێت لە یاسای بودجەی فیدراڵیی حكومەتی فیدراڵ، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکرێت و وەزارەتی دارایی فيدراڵ پابەند بکرێت کە بەشە بودجەی کوردستان بنێرێت وەک هەرێمێکی دەستووریی و فیدراڵی کە بە پێی دوایین سەرژمێریی عێراق کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە ئەنجامدرا، ڕێژەی دانیشتووانی کوردستان زیاتر لە 14 % ـە و دەبێ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە پێی ئەو ڕێژەیە دەستنیشان بکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەی دانوستانی ڕاسپارد ، چوارچێوەی دەستووریی و یاسایی و دارایی بۆ ڕێکخستنەوەی بابەتی بوودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پشت بە ماف و دەسەڵاتە دەستووریەکانی هەرێم ئامادە بکات و بکرێتە بنەمای گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ و لە ئێستاشەوە، لیژنەی دانوستان بە هەماهەنگی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزیرە کوردەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کاربکەن لە پێناو دابینکردنی شایستە داراییەکانی کوردستان و بە تایبەتیش مووچە و شایستەداراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشچوون و بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا کە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025، بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ کراوە و ڕێککەوتنەکەش بەردەوامە و نوێش کراوەتەوە.

لەم ڕووەوە، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان، داتا و زانیاری پێویستی لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

هەروەها هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و سامانە سرووشتییەکان و شاندی دانوستانکار ڕاسپێردران کە بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی پابەندییەکان و هیچ بیانوو و پاساوێک بۆ حکومەتی فیدراڵی نەهێڵنەوە بۆ دواخستنی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *