نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا دەکات

ڕۆژی چوارشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد.

لە دیدارەکەدا، کە بەڕێز یان بڕێم، کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی فەڕەنسا کورتەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی سوریا خستە ڕوو. هەروەها ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سوریا.

هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و هەوڵەکان بۆ بەردەوامی و زیاتر پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون..

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *