
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین (لاوکۆ مامەند مەسیح) بڵاوکردەوە، کە پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵی بارزانیی نەمر بووە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵی بارزانیی نەمر، لاوکۆ مامەند مەسیحم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.”
هەروەها مەسرور بارزانی لە نزا و پارانەوەیدا دەڵێت: “خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.”
لاوکۆ مامەند مەسیح، یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دێرینەکانی گەلی کوردستان کە مێژوویەکی پڕ لە سەروەری هەبووە، بەتایبەت وەک پێشمەرگەیەک لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و یاوەریکردنی بارزانیی نەمر لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتدا.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە