
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راپۆرتێکدا وردەکاریی ئەو هێزە “تووندڕەوانە”ـی ئاشکرا کرد کە هێرش دەکەنە سەر حەلەب؛ هەروەها بۆ یەکەمجار زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەیەکی 4ـی ئەم مانگەی مەزڵووم عەبدی و وەزیری بەرگریی سووریا لە دیمەشق بڵاوکردەوە کە تێیدا دیمەشق رەتیکردووەتەوە سووتەمەنی بۆ گەڕەکەکان بنێرێت.
رۆژی چوارشەممە، 07-01-2026، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راپۆرتێکی وردی لەسەر دۆخی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئێوارەی 6ـی کانوونی دووەمەوە هێرشێکی فراوان دەستیپێکردووە.
راپۆرتەکە زانیارییەکی هەستیاری تێدایە و دەڵێت: “لە کۆبوونەوەی رۆژی 4ـی کانوونی دووەمی 2026 (سێ رۆژ لەمەوبەر) لە دیمەشق لەنێوان جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا بەڕێوەچوو، ئێمە داوامان کرد رێگە بە تانکەرەکانی سووتەمەنی بدرێت بچنە نێو گەڕەکەکان.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە