
تیمی هەماژی من لەبارەی کێشەکانی (بانکی ئیسلامی) و بانکی (بانکی بازرگانی عێراق – تی بی ئای) دڵنیایی بە مووچەخۆرانی بەشداری ئەو بانکانە دەدات، لە ساڵی نوێوە ڕێکاری جیاواز لەگەڵ ئەو بانکانە دەگرینەبەر کە کەموکوڕیان هەیە بەرامبەر مووچەخۆران.
تیمی هەژماری من بە ئاڤایان ڕاگەیاند، مووچەخۆرانی بەشدار لەو دوو بانکە گلەییان لە کەمی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی (بانکی ئیسلامی) هەبووە، ئاگاداری بانکەکەمان کردووەتەوە. وەڵامی بانکەکە ئەوەبووە دوای سەری ساڵ ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە زیاد دەکەین.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە