نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: پێویستە چیتر بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی هیچ لایەنێک

مەسرور بارزانی: پێویستە چیتر بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی هیچ لایەنێک

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینی

بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2026، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کوردستانیان دەکەم  و هیوای ساڵێکی پڕ لە شادی و ئارامییان بۆ دەخوازم.

ساڵی ڕابردوو، ساڵی چەندین دەستکەوت و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی  بوو؛ لە هەمان کاتدا ساڵی ئاستەنگ و  ئاڵنگارییەکانیش بوو.

بە پشتیوانیی خودای مەزن و خۆڕاگریی خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، ساڵی ڕابردوو، توانیمان چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتیش دابینکردنی کارەبای بەردەوام و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و بنیاتنانی ڕێگەوبان و باشترکردنی ژێرخانی دارایی و بانکی بە ئەنجام بگەیەنین و بەردەوامیشین لە خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان.

هیوادار و خوازیارین لە ماوەیەکی نزیکدا، کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت، کە بەداخەوە، بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی کراوە.

پێویستە چیتر بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک.

هەروەها ئومێدەوارین کابینەی نوێی فیدراڵیش، لە ئایندەیەکی نزیکدا، لەسەر بنەما و لەبەرچاوگرتنی پرەنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان پێک بهێنرێت.

ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادی و تەندروستیدا بن .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2025/12/31

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *