
لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە. بەشێکی دیکەی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ بەغدا، تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.
پەرلەمانی عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی خۆی، کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 29ی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبچێت. کارنامەی دانیشتنەکە سوێندخواردنی یاسایی ئەندامانی نوێ و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان (سەرۆک و دوو جێگرەکەی) لەخۆدەگرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە