نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / نزیکەی 5 هەزار عێراقی چوونەتە ڕیزەکانی سوپای ڕووسیاوە

نزیکەی 5 هەزار عێراقی چوونەتە ڕیزەکانی سوپای ڕووسیاوە

هۆشدارییە یاساییەکان و سزای زیندانیکردن

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، جەختی کردەوە، بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەتی فەرمیی دەوڵەت بچێتە ناو سوپای وڵاتێکی ترەوە، سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێت.

عێراق دەیەوێت لەرێگەی ڕێکارە یاساییەکانەوە بەر بە ڕاکێشانی گەنجان بۆ ناو جەنگێک بگرێت کە پەیوەندیی بە بەرژەوەندیی نیشتمانیی وڵاتەکەوە نییە.

پێدانی پارە و ڕەگەزنامە؛ تەڵەی ڕووسیا بۆ گەنجان

ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆی چەندین گەنجی عێراقی بڵاودەبێتەوە کە جلی سەربازیی ڕووسیایان پۆشیوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، تۆڕەکان و دەڵاڵەکانی ڕووسیا سوود لە باری دارایی خراپی گەنجان وەردەگرن و بەڵێنی مووچەی بەرز (تا 2800 دۆلار) و پاداشتی دارایی گەورە (تا 18 هەزار دۆلار)، لەگەڵ پێدانی ڕەگەزنامەی ڕووسییان پێ دەدەن بۆ ئەوەی ببنە سووتەمەنی جەنگی ئۆکراینا.

هەڵوێستی پەرلەمانی عێراق و ئۆکراینا

پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە پێکهێناوە و جەخت دەکاتەوە کە ڕێگە نادەن گەنجانی وڵات ببنە قوربانیی بەرژەوەندیی وڵاتانی دیکە.

 لە لایەکی ترەوە، باڵیۆزی ئۆکراینا لە بەغدا داوای لە عێراقییەکان کرد نەبنە “سووتەمەنی”ی جەنگ و ڕایگەیاند کیێڤ بە پێچەوانەی مۆسکۆوە، بە هیچ شێوەیەک هاووڵاتیی بیانی بۆ ناو سوپاکەی وەرناگرێت و ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگرێت.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە هەوڵی هاوشێوەی ڕووسیا لە ئێران و چەند وڵاتێکی تری ناوچەکە دەکەن بۆ کۆکردنەوەی شەڕکەر، ئەوەش لە بەرانبەر بڕە پارەیەکی زۆر و ئاسانکاری بۆ نیشتەجێبوون لە ڕووسیا.

بەپەلە

 پارتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەچێتە بەغدا

لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە. بەشێکی دیکەی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ بەغدا، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *