
رۆژی سێشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو و سوپاس و پێزانینی خۆی نیشاندا لەو پاڵپشتیە بەردەوامانەی سەرۆک بارزانی بۆی هەبووە لە پێناو سەرخستن و پێشڤەچوونی ئەرکەکانی لە عێراقدا.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی کە داویانە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە عێراق و پشتگیریان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسیی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و پێکهاتەکانی عێراق لە پێناو دەستەبەرکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عێراق. هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە