نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کادیرێکی یەکێتی وازهێنانی ڕاگەیاند

کادیرێکی یەکێتی وازهێنانی ڕاگەیاند

بەپەلە..

زانیاری زیاتر لە کۆمێنتە

میران بەکر پاڵانی ڕۆژنامەنووس و کادیری یەکێتی، لە نامەیەکدا بە ناونیشانی “نامەی دەستلەکارکێشانەوە”، نووسیویەتی: دوای تێپەڕبوونی 20 ساڵ لە تەمەن و گەنجێتیم لەناو ڕیزەکانی یەکێتی، ئەمڕۆ ئەم کاروانە کۆتایی پێ دەهێنم، جێهێشتنی ئەم حزبە بۆ من تەنیا جێهێشتنی ڕێکخراوێک نییە، بەڵکو جێهێشتنی بەشێکی گەورەی تەمەن و یادگارییەکانمە.
میران لە نامەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە، من تەمەنێکم لەپێناو فکرەیەکدا بەسەر برد، ئێستاش دەمەوێت وەک مرۆڤێکی سەربەخۆ و دوور لە جەنجاڵی سیاسی، تەنیا ڕێزی خۆم و مێژووەکەم بگرم.
لەبارەی هۆکاری وازهێنانەکەشی بەڕاشکاوی نووسیویەتی، وەک پاداشتی ئەو هەموو ساڵەی خزمەت و وەفا، لەبری ڕێزگرتن لە ماندووبوونەکانم، لەلایەن هێزێکی دەمامکدارەوە بە شێوازێکی نەشیاو ڕووبەڕووی لێدان و بێڕێزی و سووکایەتی بوومەوە.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی نووسراوێك سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بڵاو دەكاتەوە

نووسراوەكە ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 22/12/2025 بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری دەركراوە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *