
بەدران حەبیب: بزانین یەکێتییەکان مامەڵەی ئاژەڵیانەی حزبەکەیان لەگەڵ میران بەکر چی دەڵێن؟
وردەکاری نوسینەکەی لە کۆمێنتە
لە بارەی ئەو لێدان و دارکارییەی بۆ “میران بەکر”یان کردووە، راستی ئەوەیە کەس هیچ نەڵێ و هەموو چاوەڕوان بین بزانین کادیر و ئەندامانی یەکێتی خۆیان چی دەڵێن،
هیوادارم ئەوان هەڵوێستێک بنوێنن و ئەو کردەوە نابەجێ و ناشارستانی و ئاژەڵییە رەت بکەنەوە،
وا باشە بوێرن هەڵوێستۆکەیەک پێشان بدەن، ئەگەر وا نەکەن، ئەوکاتە دەردەکەوێت ئەوانیش هەر کۆیلەن، کە شەو رۆژ ناو و ناتۆرەی “کۆیلە” بەردەدەنە دوای هەموو ئەندام و کادیرێکی پارتی،
دە قسەیەک بکەن کاکە، بۆچی وا زاڵەترەک و تۆقیون و هەترەشتان رۆییوە، ئەگەر ناوێرن هیچ بڵێن کێشە نییە، بەڵام واز لە ناو و ناتۆرەی دوای خەڵکیش بێنن،
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە