نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکات

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکات

ئەمڕۆ هەینی 12/19، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR )، 

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛

برای بەڕێزم د. بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران( UNHCR):

بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

مایەی خۆشحاڵیمانە کە کەسایەتییەکی کورد، ئەم پۆستە باڵایەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت کە دڵنیاین بەڕێزتان ، سەرکەوتووانە ئەم ئەرکە بەجێدەگەیەنین.

وێڕای پیرۆزباییمان، هەموو پشتیوانییەکی خۆمان بۆ  بەڕێزتان دەردەبڕین.

مەسروور بارزانی 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2025/12/19

لەوەزارەتی ناوخۆوە، ڕێنمایی نوێ و گرنگ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنێت

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *