
له كه‌ركووك پارێزگار به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، به‌ڵام كلیلەكانی نیه!
له كه‌ركووك پارێزگار كورده, به‌ڵام ئەم وشه‌یه، هه‌موو ڕاستیه‌كه نیه, چونكه ده‌سه‌ڵات نه به‌ناو به‌ڵكو به بڕیار ناسراوه.
پارێزگار، له یاسای عێراق دا، نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی خۆجێییه, به‌ڵام له كه‌ركووكدا، بڕیارە گرنگه‌كان — له ئاسایشه‌وه بۆ سیاسه‌ت و دارایی — له ده‌ستی فه‌رمانده‌كانی عه‌مه‌لیاتدايه نه له ده‌ستی پارێزگار!
ئه‌مه واتا چی؟ واتای پارێزگار به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، به‌ڵام كلیلەكانی نیه!
پارێزگار دەتوانێت هه‌ندێ كاری لاوه‌كی بكات، به‌ڕێوه‌بردنی كارە ڕۆژانه‌كانی ئاسایی بكات، به‌ڵام ناتوانێت بڕیار بدات له‌و شوێنانه‌ی كه بڕیار داهێنەری مێژوون.
ئه‌م شێوازە ده‌سه‌ڵاتدارییه هێنده‌ی دیكه كوردانی كه‌ركووكی بێ هیوا كردووه, ئێستا كورد به ناو ده‌سه‌ڵاتداره نه به‌كرداری ڕاستەقینه!
كوردانی كه‌ركووك پێویستیان به‌كه‌سێكه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنی دواكانیانی هه‌بێت, نه‌ك كه‌سێك وه‌ك په‌یكه‌ر داتاشرابێت و توانی بڕیاردانی نه‌بێت.
ئه‌م ڕاستییه ده‌بێت به ڕوونی بڵێین: كه‌ركووك كێشه‌ی كه‌سایه‌تی نیه، كێشه‌ی سیسته‌می هه‌یه, كاتێك ده‌سه‌ڵاتی ڕاستەقینه له ده‌ستی پارێزگار نه‌بێت، باناوەكان بگۆڕدرێن، به‌ڵام ڕاستی ناگۆڕدرێت.
ئه‌مه حه‌قیقه‌ته‌و نكۆڵی لێناكرێت, ده‌بێت هۆشیاربین, هۆشیاری بۆ ئەوه‌ی داواكارییه‌كانمان ڕاست ئاراستە بكەین، فشاری سیاسی لە شوێنی ڕاست بكه‌ین، و ناسنامە و مافمان له بنه‌مای زانین بپارێزین، نه له بنه‌مای هه‌ست.
كه‌ركووك ناوێك نیه، تاقیكردنه‌وه‌ی ویژدان و هۆشیارییه, ئەگەر به‌ناو ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت، به‌ڵام بڕیار له ده‌ستی دیکه‌دا بێت،
ئەو ده‌سه‌ڵات نیه، تەنها خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە